نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانین له زوترین كاتدا، هاوكات بێ ئاگای خۆشی له پیشنیارێكی یه‌كێتی راده‌گیه‌نێت.
بریاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه، به‌ڵام تا ئیستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ سازكردنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه دیاری نه‌كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به هه‌بونی پێشنیارێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عێراق پێكه‌وه رایگه‌یاند: گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له زوترین كاتدا، به‌ڵام به تۆمارێكی پاك و گرەنتیكردنی پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو دیموكراسی و پاك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نین.
سه‌باره‌ت به پیشنیارێكی یه‌كێتی، بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مانگی نۆی ئه‌مساڵ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی، ئاگاداری هیچ پێشنیارێكی له‌و جۆره‌نیم، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ هه‌ڵبژاردن بكرێت. دواخستنی ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕێت بۆیه پێویسته زووترین هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامبدرێت.
دکتۆر ئیسماعیل نامیق راشیده‌گه‌یه‌نێت، کە له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كان نییە بۆ دیاریكردنی رژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵكو پێوسته، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكه‌ن. حیزبه‌كان له‌رێگای نوێنه‌ركانیانه‌وه له په‌رله‌مان قسه‌ی خۆیان بکه‌ن نه‌ك حیزب رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ن.