ئاسایشی هەرێم لەبارەی گروپە چەکدارەکە روونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گروپە چەکدارەکەی هەڵەبجە رونکردنەوەدەدات و دەڵێت، گومان دەکرێت داعش بن.

دوێنێ شەو لە هەڵەبجە، هێزێکی چەکدار رووبەرووی ئاسایش دەبنەوەو ماوەی کاتژمێرێک شەڕ لە نێوانیاندا روودەدات، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێن.

دەقی راگەیێندراوەکە:

لە سەر بنەمای زانیاری و بەدواداچونی ورد بۆ  هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی گەرمیان، رونبووە لەسەر بونی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە بناری بەمۆ. پاش لێكۆڵینەوە و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بە فەرمانی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، ئێوارەی رۆژی 22 / 1 /2018 ئاسایشی گەرمیان، بنكەكانی ئاسایشی بەمۆ و مەیدان و دەربەندیخان ئۆپراسیۆنی كیوماڵكردنی ناوچەكەیان دەسپێكرد و توانیان شوێن و حەشارگەی چەكدارە نەناسراوەكان ئاشكرا بكەن، رووبەڕوی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بونەوە دوای ئەوەی داوایان لێكرا ناسنامەیان ئاشكرا بكەن و خۆیان رادەستی هێزەكانمان بكەن ،بەڵام دوای خۆدزینەوەیان روبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بونەوەو شەڕوپێكدانان رویدا و هەڵهاتن. بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە  هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان بەردەوام بوون  و پلانی خۆیان گۆڕی  و سەرەتا  شاخی بەمۆ كۆنتڕۆڵكراو  پاشان  توانرا حەشارگەكەیان ئاشكرابكرێت  و دەسبگیرێت  بەسەر یەك چەكی (بیكەیسی )و (دوو كڵاشینكۆف )و یەك فەردە( تیئێنتی ) و 17 گولەی ( ئاربیچی ) و چەندین سندوقی فیشەك و مەوادی خۆراكی.

بەپێی زانیاریەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، چەكدارەكان گومانی تیرۆرستانی  داعشیان لێدەكرێت و پێشتر زانیاری ورد هەبووە لەسەر جموجۆڵەكانیان لە ناوچەی حەمرین و لە ئێستاشدا هێزەكانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ، بەهاوكاری پۆلیسی گەرمیان و هێزێكی بەرگری و فریاكەوتنی دەربەندیخان بەردەوامن لە كێوماڵكردنی ناوچەكە و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكە و كۆمەڵانی خەڵكیش دڵنیا دەكەینەوە كە شەو نوخون دەبین و بە گیانمان خاكی هەرێم دەپارێزین.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
23/1/2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com