جێگری سەرۆکی ئەمریکا: ئەمریکا لە رێککەوتنەکە دەکشێتەوە

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، واشنتۆن هیچ کات رێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.

جێگری دۆناڵد ترەمپ، لە گوتارێکدا کە لە پەرلەمانی ئیسرائیل، پێشکەشی کرد گوتی: رێککەوتنی ئەتۆمئ ئێران کارەساتە، کە لە لایەک ئیدارەی باراک ئۆباماوە واژۆ کراوە، ئەگەر بە گوێرەی پێویست هەموار نەکرێت، ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.

پێن گوتی: قودس پایتەختی ئیسرائیلە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل تا ساڵی ٢٠١٠ بۆ قودس دەگوازرێتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریا هەروەها گوتی: واشنتۆن  بە هەموو تواناوە گوشار دەخاتە سەر سەرانی فەلەستین، تاوو بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

سەردانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ کە هیچ بەرپرسێکی فەلەستینی ئامادە نەبووە لە گەڵ کۆبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی ئارتزشۆوا لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە، چوار دەوڵەتی ئەوروپی لە ئایندەیەکی نزیکدا قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com