نێچیرڤان بارزانی، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی بەغداو تارانی ئاشکراکرد

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێم کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە جارێکی تر لەگەڵ عەبادی کۆدەبێتەوە و چاوی بە وەزیری نەوتی عیراق دەکەوێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیزران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوەو ، ئاماژەی بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی بەغداو تاران کرد.

سەرۆکوەزیران گوتی، لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووینەوەو باسمان لە کێشەکانی موچە، نەوت، فڕؤکەخانەو دەروازە سنورییەکان، کرد. بەردەوام دەبین لە پەیوەندی و ئەوان لیژنەیان بۆ ئەم مەبەستە داناوە.

سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ تاران، بارزانی ئاشکرای کرد، کە لەم کۆبوونەوانەدا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە. بەڵکو بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بووە.

نێچیرڤان بارزانی، یەکێک لە بەشداربووانی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسە، کە سبەی سێشەممە ٢٣-١-٢٠١٨، دەستپێدەکات و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، رایگەیاند، کە لەوێ جارێکی تر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق، کۆدەبێتەوە و چاوی بە وەزیری نەوتی عێراقیش دەکەوێت، ئەم کۆبوونەوانە بەردەوامیدان دەبن بە کۆبوونەوەکانی رابردوو.

لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم، لەسەر هێرشەکانی سەر عەفرین سەرۆکوەزیرانی هەرێم نیگەرانی خۆی خستەروو”ئەوەی لە عەفرین روودەدات جێی نیگەرانی گەورەی هەرێمی کوردستانە، هیوادارین و داوادەکەین بەزووترین کات بە کەمترین زیان بگەنە رێککەوتن، نیگەرانی گەورەی ئێمە ئەو مەدەنییانەن کە لە عەفریندان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com