فراکسیۆنەکوردییەکان هێرشەکەی سەر عەفرین ئیدانە دەکەن

0

نوچەنێت

فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق، وێڕای ئیدانەی هێرشەکانی سەر عەفرین، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەكە دەكەن، رۆڵی خۆیان بگێڕن لە ھێوركردنەوەی بارودۆخەكە و راگرتنی ھێرشەكان.

ئەمڕۆ ٢١-١-٢٠١٨، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق، رایانگەیاند: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە دڕندانەی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین و ناوچەكانی دەوروبەری دەكەین. داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەكە دەكەین، رۆڵی خۆیان لە ھێوركردنەوەی بارودۆخەكە و مەترسییەكانی سەر عەفرین، بگێرن و بە ھەند وەری بگرن، لەبەر ئەوەی تێكدانی ئەمن و ئاسایش لە رۆژئاوای كوردستان، دەبێتە ھۆی تێكچوونی بارودۆخی تەواوی ناوچەكە بە گشتی”.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان، هاوکات داوا لە تورکیا دەکەن “بە سیاسیەتی خۆیدا بچێتەوە و ھەر كێشە و گرفتێك ھەبێت، بە دانوستان لەگەڵ ئەو ھێزانەی رۆژئاوای كوردستان چارەسەری بكەن، چونکە ئەو ھێزانە قوربانی زۆریانداوە بۆ تێكشكاندنی داعش لە ناوچەكە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com