نوچەنێت
گوتەبێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، ورده‌كاری كوشتنی ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشكرا كرد، كه شه‌و ی رابردوو ته‌رمه‌كه‌نیان دۆزرایه‌وه و دەڵێت”له‌لایه‌ن كورێكی هه‌مان خێزانه‌وه، كوژراون و پاشان پۆلیس ده‌ستگیری كردووه”.
ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٢-١-،٢٠١٨ رائید به‌رزان عوسمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، له‌كۆنگرەیەکی رایگەیاند”گەنجێک هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت، دواتر ته‌رمی دایك و باوكی و دوو براكه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، دەگوازێتەوە. دوان له ته‌رمه‌كان له شاخی شنروێ و دوو ته‌رمه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌گوندی كانی گوێز، فڕێ ده‌دات”
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، گەنجەکە لە ماڵی خۆیاندا و لەکاتی خەودا دایک و دوو براکەی کوشتووە و دواتر کە باوکیشی گەڕاوەتەوە، ئەویشی کوشتووە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند”تاوانبار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه. ده‌ستگیركراوه، ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌ره لای پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه”.
هاوکات رونیدەکاتەوە کە “له‌وكاره‌دا كه‌س هاوكاری ئه‌و گه‌نجه‌ی نه‌كردوه. تاوانێكی تاكه‌كه‌سیه و تاوانه‌كه‌شی به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ئه‌نجامداوه. هیچ نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونی نییه و په‌یوه‌ندی به حه‌سودییه‌وه هه‌یه”.