بارزانی داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین دەكات

0

نوچەنێت

مەسعود بارزانی، نیگەرانی لەئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین دەربڕی‌و داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنەكان دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢-١-٢٠١٨، مه‌سعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە، تێدا دەڵێت “بەهێرش‌و بوردمانەكانی سوپای توركیاو چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین ‌و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە، زۆر نیگەرانین”.

مەسعود بارزانی هیوای راگرتنی هێرشەکان دەخوازێت”هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن‌و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت.  چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات‌و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە”.
دەقی راگەیاندنەکەی بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە، زۆر نیگەرانین.

هیوادارین بە زووترین كات، ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە. بەپێی هەموو ئەزمونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.

مسعود بارزانی

22ـی 1ـی 2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com