
حکومەتی کوردستان نەخۆشانی تالاسیمیا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات و بۆردێکی چارەسەرکردنی نەخۆشی دڵ پێکدێنێت
نوچەنێت
لە کۆبونەوەی ژمارە ١٢ی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ئەمرۆ ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه، به سه‌رۆكايه‌تيى نێچيرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بەڕێوەچوو، حکومەت بڕیاریدا ژمارەیەک توشبوو بەنەخۆشی تالاسیمیا رەوانەی دەرەوەی وڵات بکات بۆ چارەسەرکردن و بۆردێکی پیشەگەریش بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ پێکبهێنرێت.
لەو كۆبوونه‌وه‌دا به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى داد خرايه ڕوو و له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، چه‌ند بڕيارێکی په‌يوه‌ستيش به وه‌زاره‌تى داد دران، له وانه: وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى داد بكات بۆ دروستكردنى بيناى ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى داد له‌و شوێنانه‌ى كه پێويستى پێ هه‌يه. به مه‌به‌ستى ڕێكخستن و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕييه ياساييه‌كانيش، كۆنگره‌يه‌كى ياسايى بۆ وه‌زاره‌تى داد ساز بكرێت. هه‌روه‌ها به‌نديخانه‌كان كه ئێستا سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تين، بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى داد.
هەر لەو كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆدا باس له ڕه‌وشى منداڵانى تووشبوو به نه‌خۆشيى تالاسيميا كرا و ئه‌نجومه‌نی وەزیران ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى ده‌ستنيشانكردنى پێشوه‌خته‌ى نه‌خۆشيى تالاسيميا نيشان دا، كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى نه‌خۆشيى تالاسيميا ده‌بێت. هه‌روه‌ها بڕيار درا له قۆناغى يه‌كه‌مدا ژماره‌يه‌ك له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات چاره‌سه‌رييان هه‌يه، ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێن.
ساڵانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر نه‌خۆشێكى تالاسيميا بڕى په‌نجا هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى خه‌رج ده‌كات كه كۆى گشتى ده‌كاته نزيكه‌ى سه‌د مليۆن دۆلار له ساڵێكدا. بۆ نه‌خۆشييه‌كانى دڵيش بڕيار درا بۆردێكى پيشه‌گه‌رى بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ پێك بهێرێت.