نوچەنێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی دەكات، کە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت، لێدوان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن نەدەن.
ئهمڕۆ یهكشهمه ٢١-٨-٢٠١٨، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیداكه داوایهكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی سەر بە وەزارەت كراوە و ئاگاداركراونەتەوە، كە هەر لێدوانێك لەسەر كار و چالاكیەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، پێویستە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ وەربگیرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هۆكاری ئەو گشتاندنەی وەزارەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانی جۆراو جۆر بڵاو كراونەتەوە، كە هیچ راستیەكیان تێدا نەبوە و لەم قەیرانە داراییەدا موچەخۆرانی زیاتر نائومێد كردووە.