‌سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عیراق رێککەوتن

0

نوچەنێت
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی سەرجەم سەرۆك فراكسیۆن و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیاردرا لە دانیشتنی سبەی پەرلەمان وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ٢٠١٨/٥/١٢ پەسەند بكرێ. 

 

ئه‌مڕؤ یه‌كشه‌ممه‌ ٢١-١-٢٠١٨،  ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی سەرجەم سەرۆك فراكسیۆن و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیاردرا لە دانیشتنی سبەی پەرلەمان وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ٢٠١٨/٥/١٢ پەسەند بكرێ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بەروارە دەستورییە و دادگای فیدراڵیش جەختی لەسەر كردۆتەوە، بەڵام دەبێت حكومەت تا ئەوكاتە بارودۆخی پارێزگا ئازادكراوەكان و كەركوك، دوزخورماتوو، خانەقین، شنگال، دەشتی نەینەوا ئاسایی بكاتەوە و ئاوارەكان بگەرێندرێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

سەبارەت بە بەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، نوسیویەتی، دوو بۆچوون هەیە كە لەگەڵ پەرلەمان بكرێ، یاخود بۆ ماوەی شەش مانگ دوابخرێ، وا پێدەچێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوابخرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com