وەزیری خویندنی باڵا: لیستی موچە ئامادەکراوە

0

نوچەنێت

وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانی خویندنی باڵا بۆ بەغداد، یەیوەندی بەرێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراقەوە هەیە.

رۆژی یەكشەممە ٢١-١-٢٠١٨ دکتۆر یوسف گۆران، وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەربەندیخان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”ناردنی لیستی موچەی وەزارەتەکان، بۆ بەغدا بابەتێك نیە، بەئیرادەی وەزارەتەکان خۆیان بێت، بەڵکو پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقەوە هەیە، بۆیە ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانی وەزارتی خویندنی باڵا، پەیوەستە بەرێککەوتنەکانی ھەرێم و ناوەند”.

سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ ناردنی لیستی موچەی وەزارەتەکەیان، گوتی”وەکو وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەموو ئامادەکارییەکمانکردووە، لیستی موچە ئامادەکراوە، ھەرکاتێک داوامان لێکرا، لیستەکان دەنێرن بۆ بەغداد بەمەبەستی وردبینیکردنی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com