نوچەنێت
مەسعود بارزانی، به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین و دڵنیابوون له ته‌ندروستی، سه‌ردانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی کرد.
بەپیی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی پارتی، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١- ١- ٢٠١٨مەسعود بارزانی، له شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسین و دڵنیابوون له ته‌ندروستی سه‌ردانی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا، بارزانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی کرد و هیوای ته‌ندروستی و سەلامەتی بۆ خواست.
هەر له دیداره‌کەدا، هەر دوولا بیروڕایان له باره‌ی باردۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که و دوا پێشهاتەکان و پرۆسه‌ی سیاسیی کورستان ئاڵوگۆڕ کرد