بزووتنەوەی ئیسلامی: ئەگەر حزبەکان یەک هەڵوێست بن، گفتوگۆکان لەبەرژەوەندی خەڵک دەبن  

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، بە هەنگاوێکی باش دەزانین بۆ ئاسایی کردنەوەی بارو دۆخی نێوان هەرێم و بە غدا.

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، شاندێکی حکەمەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی،گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبۆوە. ئێواره‌ی هەمان رۆژ گەیشتنه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆبوونەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆر عەبدوڵڵا وەرتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە بارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بە غدا و تاران رایگەیاند”ئێمە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، بە هەنگاوێکی باش دەزانین بۆ ئاسایی کردنەوەی بارو دۆخی نێوان هەرێمی کوردستان و بە غدا، هەروەها بە باشی دەزانین لە ئێستادا حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، یەك هەڵوێستی و یەکدەنگی خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی لە چوار چێوەی دەستوری عێراق گفتوگۆکان لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بکەوێتەوە، بەتایبەتی ئێستا کە هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی قوڵ و مەترسیداردا دەژی، زۆر گرنگە هەوڵ بدرێت بۆئەوەی حکومەتی عێراقی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات”. 

عەبدوڵڵا وەرتی ئاماژە بەوەدەکات، کە لەماوەی رابردوو هەر گفتوگۆیەك لە نێوان هەولێر و بە غدا کە کرابێت، بەپێی دەستور و پرەنسیپەکانی بەڕێوەچوونی گفتوگۆ و دانوستان و مفاوەزات نەبووە، بەڵکو زیاتر شەفەوی، دوور لە     بە دیکۆمێنتکردنی دانوستان و گفتوگۆکان بووە، بۆیە ئێمە ئەمجارە بەلامانەوە گرنگە لایەنی سێیەم چاودێر بێت بەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە، دەڵێت”نابێت گفتوگۆکان بۆ قایمکردنەوەی پێگەی حیزبە سیاسیەکان بێت لە بەغدا، بەڵکو بۆ بە دەستهێنانی ئیمتیازات و مافی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێت، لە چوار چێوەی دەستوری عێراق”.

بەرپرسەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی، رایوایە، کە وەکو بزووتنەوەی ئیسلامی، پێیان باشە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەبواری دانوستان و گفتوگۆ و بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی نەتەوەیی، لەو گفتوگۆیانەدا، بەشداربن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com