نوچەنێت
تەرمی ئافرەتێکی نەناسراو لە کۆیە دۆزرایەوە. پۆلیسی کۆیە رایدەگەیەنێت، کەمتر لە ٢٤ کاتژێرە کوژراوە و تاوەکو ئێستاش نەناسراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆیە رایگەیاند: شەوی رابردوو ٢٠-١-٢٠١٨ ، كاتژمێر ١١:٠٠شەو ژمارەیەكی تەلەفۆنی نەناسراو ئاگاداری كردینەوە، بە كوژرانی ئافرەتێك لەنێوان گوندی شاخە پیسكەو گۆمەشین، دواتر دادوەری لێكوڵینەوە ئاگاداركرایەوەو دوای دوو كاتژمێر گەڕان بەدوایدا لەگەڵ مەفرەزەیەكی ئاسایش، نەتوانرا تەرمەكە بدۆزرێتەوە.
پۆلیسی كۆیە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە بەیانی ئەمڕۆ ٢١-١-٢٠١٨ مەفرەزەكانیان توانیویانە تەرمەكە بدۆزنەوە و رێوشوێنەیاساییەکان، گیراونەتەبەر.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە روونیکردووەتەوە، کە ئافرەتەکە تەمەنی نزیکەی٢٠ ساڵ دەبێت، کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دەبێت کوژراوە و تائێستا تەرمەکە نەناسراوەتەوە.