دادگای فیدڕاڵی وەڵامی پەرلەمانی دایەوە

0

نوچەنێت

وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق، وەڵامی پەرلەمانی دایەوەو رایگەیاند، هەر گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردنەکان نادەستورییە و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت.

ئەیاد ساموک، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەبارەی دەستوری بوون و نا دەستوری بوونی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە وادەی هەڵبژاردنەکان، دادگای فیدراڵی بە چاوخشاندنەوە بە ماددەی ٥٦ لە دەستور بڕیاردا بە نادەستوری بوونی گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەکان و بوونی هەر گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارێکی نادەستوورییە.

ئەم لێدوانە لە وەڵامی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق هاتووە، کە نووسراوێکی لەبارەی گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەکان ئاراستەی دادگای فیدراڵی عێراق کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com