نوچەنێت-تسنیم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیری هەرێمی کوردستان، وێڕای شاندی یاوەری، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی شەمخانی، نوێنەری عەلی خامنەیی و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە.
شەمخانی لەم دیدارە، بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنەکانی شەڕی دژ بە داعش و رزگاڕبوونی خەڵکی عێراق، لە ژێر هەڕەشەکانی ئەم گروپە، رایگەیاند، ئەم قۆناغە ئایندەیەکی باشتری بۆ یەکپارچەیی عێراق و سەرکەوتن بە سەر پیلانی وڵاتانی بیانی بۆ پارچەپارچەکردنی ئەم وڵاتە بەدواوەیە.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دەڵێت، هاوکاری چڕوپڕی ئێران لە گەڵ دەوڵەتی عێراق و یارمەتییەکانی تاران، تێچوویی مادی و مرۆیی بە دواوە بووە. ئەمەش لە پێناو سەقامگیری، ئاسایش و پێشکەوتنی ئەم وڵاتە بووە. هاوکات باوس لە هاوکاریەکانی ئێران بۆ عێراق دەکات، ئەزموونێکی مێژوویی و لە بیرنەکراوە بۆ سەلماندنی راستگۆیی، برایەتی و متمانە بە عێراقی دەزانێت.
شەمخانی، ئاسایشی ئێرانی بە هێڵی سور وەسف کرد کە، هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن لە رێگای سنوورەکان هێرش دەکەنە سەر سەربازان و هاووڵاتیان ودواتر دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، دواتریش لە میدیاکان بەرپرسیارێتی هێرشەکان دەگرنە ئەستۆ.
نوێنەری عەلی خامنەیی، لە دیدار لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتی، بە سەرنجدان بە سیاسەتی نوێی هەولێر و بەغدا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ، کۆماری ئیسلامی هەموو توانای خۆی بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە دەخاتە گەڕ.
بارزانی لەم دیدارەدا، بە ئاماژەدان بەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاڵپشتی کوردی عێراق بووە، جەختی کردەوە لەوەکردەوە کە پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، مێژووییە و هەرێمی کوردستان شانازی بە دۆستایەتی ئێرانەوە دەکات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پەرەپێدان بە پەیوەندی و هاوکاریەکانی نێوان ئێران وهەرێمی کوردستان، ناکەوێتە ژێر کاریگەری و هەوڵی موغریزانە، هەموو هەوڵی خۆیان بۆ رێگرتن لە هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر ئێران دەدەن.