نوچە-ئاژانسەکان
هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا، بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا، پەلاماری شاری عەفرینیان دا.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ، ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا بە هاوکاری وهەماهەنگی سوپای تورکیا، هێرشەکانیان بۆ سەر شاری عەفرین دەستپێکرد.
سوپای تورکیا رۆژی رابردوو، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی لە سوریا لە ژێر ناوی لقی زەیتون راگەیاند. ئاژانسەکانی هەواڵ، رۆژی رابردوو رایانگەیاند، کە فڕۆکەشەڕەکەرەکانی تورکیا شاری عەفرینیان کردە ئامانج.