نوچە-سومریە نیوز
پێگەی هەواڵی السومریە نیوز، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە،٢١ی جانیوەری،مەولود چاوش ئۆغڵۆ،وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
چاوش ئۆغڵۆ، بڕیارە لە بەغدا لە گەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەپرسانی عێراق و لەناویاندا لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبێتەوە.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدار لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق، پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات و گٶرانگارییە سیاسی وئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر حەسەن توران، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وجێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانەکان، گوتویەتی،چاوش ئۆغڵو لە سەردانەکەی بۆ بەغدا، لە گەڵ فواد مەعسوم و سەلیم جبوری، سەرۆکککۆماری و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەروەها لە گەڵ شاندی نوێنەرایتەی تورکمانەکان کۆدەبێتەوە کە لە دەستی داعش رزگاریان بووە.