نێچیرڤان بارزانی، بڕیارە ئەم بەرپرسانەی ئێران ببینێ

0

نوچەنێت

دوێنێ ٢٠-١-٢٠١٨، لە درێژەی گەشتە دیپلۆماسییەکانیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران و بڕیارە ئەمڕؤ لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای سەردانەکەی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادیم سەرۆک وەزیرانی عیراق، هەر دوێنێ گەیشتە تاران،  بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دیدارەکانی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، لەچوارچێوەی پرسە سیاسی ، ئابوری ، ئەمنی و کولتورییەکان دەبێت.
یەکەم دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دەبێت. هەروەها بەپێی هەواڵەکانی میدیای ئێران، بڕیارە لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆببێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com