سوننەکان، بە مەرج ئامادەن پشتیوانی زیادکردنی بەشە بودجەی کوردستان بکەن

0

نوچە-هەولێر

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانێتی هێزە عێراقییەکان، رۆژی شەممە رایگەیاند لەگەڵ لایەنی کوردی مەرجی خۆیان ئاشکرا کردووە ،لە بەرامبەر پشتیوانی کوردستان بۆ زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێم لە ١٣% بۆ ١٧%.

سەرچاوەکە گوتوویەتی “هاوپەیمانێتییەکەمان بە حیزبە کوردییەکانی گوتووە، ئەگەر پشتیوانی سوننەکان بکەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەوە ئەوانیش پشتیوانی کورد دەکەن، بۆ زیادکردنی بەشە بەدجەکەیان بۆ ١٧%”.

ئەو سەرچاوە ئاشکرایشی کردووە، کە سوننەکان کار لەسەر ئەوە ئەکەن هەموویان بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.  ئەوەش بە فشاری راستەوخۆی وڵاتێکی هەرێمی بووە.

سەرچاوەکەی نێو هاوپەیمانێتی سوننەکان دەڵێت،  وڵاتێکی هەرێمی بانگەوازی لەئێمە کردووە، کە بەرەنگاری تەحەددییە سیاسییە نوێیەکان ببینەوە، لەوانە دەرکەوتنی سیاسی گەلێکی سوننە کە لە حەشدی شەعبییەوە نزیکن.

بە گوتەی ئەو، سوننەکان بە نیازن ئەو کەسایەتییانەش بخەنە چوارچێوەی لیستە یەکگرتووەکەیان، کە لەلایەن دادگای عێراقەوە وەک داواکراو ناودەبرێن.

بەڵام سەرچاوەکە ئاشکرای نەکردووە، کە دەبەمەوەهاتنی لایەنی کوردی چۆن بووە سەبارەت، بە داوای ئەوان بۆ پشتیوانی کورد لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان، لە بەرامبەر پشتیوانی سوننەکان لە کورد بە مەبەستی زیادکردنی بەشە بودجەکەیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com