هاوپەیمانیی شیعەکان، لەبارەی بنکەی سەربای تورکیا لە باشیک فشار دەخەنە سەر عەبادی

0

نوچەنێت-هەولێر

پەرلەمانتارانی شیعە و بە تایبەت ئەوانەی لە مالیکییەوە نزیکن، بە نیازن دۆسیەی هەبوونی سوپای تورکیا لەسەر خاکی عێراق، بخەنە کارنامەی پەرلەمانەوە و فشار لە عەبادی بکەن، سوپای تورکیا لە باشیک دەربکات.

وەزیرێکی حکومەتەکەی عەبادی، بە (رۆژنامەی عەرەبی جەدید)ی چاپی لەندەنی گوتووە،  پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا سەرقاڵی ئەوان پرسی هەبوونی سەربازانی تورک لە چیای باشیک بخەنە کارنامەی پەرلەمانەوە، ئەوەش قەیرانێکی نوێ لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە دەخوڵقێنێ، عەبادیش خوازیاری قەیرانی لەو جۆرە نییە، چونکە ئێستا لێکنزیکبوونەوەیەکی زۆر لەنێوان عێراق و تورکیا هەیە.

لەبارەی هەرێمی کوردستان، هەردوولا نیگەرانن لەوەی دۆسیەی پاراستنی سنووری عێراق و سووریا بە ئیدارەی کوردی لە سووریا بسپێردرێ لەلایەن ئەمریکاوە.

لەلایەکی دیکەوە، مەنسور بعێجی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەکەی گوتووە “هەبوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای نەینەوا، پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و دەبێ حکومەتی عێراق، بە خێرایی کۆتایی بەو پێشێلکارییە بهێنێ”.

هەروەها ماجد غەڕڕاوی، ئەندامی لێژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت “هەوڵدانی عێراق بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە زۆر گرنگە، بەڵام هەندێک بابەتیش هەن دەبێ چارەسەربکرێن، بۆ نموونە هەبوونی پێگەی سەربازیی تورکیا لە باشیک”.

غەڕڕاوی هەروەها دەڵێت” بابەتی هەبوونی هیزی سەربازی تورکیا لەسەر خاکی عێراق، لە رۆژانی داهاتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێ و دەبێ لەکاتی سەردانەکەی رۆژانی داهاتووی بەرپرسانی تورک بۆ بەغدا، لەگەڵیان باسبکرێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com