رێزان دلێر: دەبێ فراکسیۆنە کوردییەکان، پێس بەرژەوەندی حزبی بیر لەبەرژەوەندی کورد بکەنەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر کورسییەك لەپارتی یان یەکێتی کەم بێتەوە و بڕوات بۆ حیزبێکیتر، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کورد سەرکەوتو دەبێت.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و -وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ بکات، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، رێزان دلێر مستەفا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند”ئێمە لەگەڵ ئەوەداین دەستور جێبەجێبکرێت، بەڵام ئەگەر ئێستا سەیربکەین ناوچەکانی کەرکوك و دوز خورماتوو، ناوچەکانی تری دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کێشەی زۆری تێدایە، بۆیە ئێستا بەم بارودۆخە کە خەڵکەکەی هەمووی ئاوارەیە و ترسی زۆریان لەسەرە، یەك بارەگای حیزبی حیزبەکوردیەکان نەگەڕاوەتەوە، کورد زەرەر مەند دەبێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکێتی دەڵێت، ئێمە ٨ کورسیمان بەس لەناو شاری کەرکوك هێناوە، کە هەشت مەنتیقەشمان هەبووە، ئایا ئەتوانین ئەو کوردسیانە بەدەست بهێنینەوە؟ یان جارێکی دیکە کورد دەبێت بە کەمینە لەناو کەرکوك؟ لە خانەقین و نەینەوا کورد بوونەتە کەمینە، ئایا ئەم کەمینەیە لەبەرژەوەندی ئێمەیە لەم کاتەدا؟ ئەمە ئەوکێشە گەورانەن کە دەبێت کورد بیریان لێبکاتەوە.

رێزان دلێر هەروەها دەڵێت، تائێستا حکومەتی فیدڕاڵی نیەتوانیوە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی هەرێم، رێکبخات بۆ رێککردنەوەی مووچە و پێدانی مووچە بەهەرێمی کوردستان، باشە ئێمە ئێستا لەم کاتەدا چۆن ئەتوانین بڵێین وەرن هەرێمی کوردستان، ئێوە دەنگبدەن بە پەرلەمانی عێراق و ئێمەش ئەچین لەوێ مافەکانتان بەدەست دێنین؟

ئەندام پەرلەمانەکەی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات، نوێنەرانی کورد بە ٦١ کورسی پەرلەمان لەم بارودۆخە ناخۆشە، کە هیچ کاتێك کورد بەقەد ئێستا لاواز نەبووە و بارودۆخی ناخۆش نەبووە، نەمان توانیوە هیچ بکەن، ئەی لە دوای هەڵبژاردن و حکومەتێکی تازە کەبووینە کەمینە ئەتوانین چی بکەین.

هەروەها دەڵێت، ئەگەر کورسییەك لەپارتی یان یەکێتی کەم بێتەوە و بڕوات بۆ حیزبێکی دیکە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە کورد سەرکەوتوو بێت، چونکە لەکۆتایدا کورد دووناوچەی فراوانی کوردی لەدەس دەدا، بۆیە پەیام بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەوەیە، کە بیرلە بەرژەوەندی کورد بکەنەوە، پێش ئەوەی بیرلە بەرژەوەندی خۆیان بکەنەوە وەکو حیزب.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com