نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه. هه‌تا زوو ده‌ست به كۆبونه‌وه بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هه‌ریمی كوردستان، گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مان شاندی هه‌رێم، گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی ئێران و بڕیاره سبه‌ینێ، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ده‌ست به كۆبونه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گرنگی سه‌ردانی نێچیره‌ڤان بارزانی و شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار داوای ده‌ست پێکرنهوهی گفتوگۆی نێوان و هه‌ولێر و به‌غدای کردووە. بۆیه گفتوگۆ به تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌ستوری و دارایی و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، سه‌ردانی ئه‌م شانده باڵایه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه ده‌بێته كلیلی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان ، هه‌تا زوو گفتوگۆ دهستپیبكاتهوه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لادایه به تایبه‌ت هه‌رێم .
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌مریكا بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، شوان شێخ ئه‌حمه‌د گوتی، ئه‌مریكا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی هه‌رێم و به‌غدای له‌لاگرنگه و چه‌ندین جار داوای گفتوگۆ هه‌رێم و به‌غدای كردووه. به پێی ده‌ستوری عێراق، دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوی كه‌ركوك ئه‌مریكا داوای كردووه، كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌ریگه‌ی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ربكرێت.