نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پیش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیكه ئاسایی بكرێتەوەو بۆ بایکۆتی دانیشتنەکان لەگەڵ سوننە هاوهەڵوێستین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠-١-٢٠١٨، به‌هۆی بایكۆتی فراکسیۆنە سوننه‌کان و به‌شێكی زۆر له لایه‌نه كوردستانیه‌كان، په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی پرسی دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق، یه‌كلابكاته‌وه. بۆیە دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ینێ دواخرا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له كاتی خۆی دا، به‌ڵام پێویسته گوشار بخریته سه‌ر عه‌بادی، بۆئه‌وه‌ی پیش هه‌ڵبژاردنه‌كان بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیكه ئاسایی بکرێتەوە.
موسه‌ننا ئه‌مین دەڵێت، پیویسته به‌ڵێی به‌لاش بۆ عه‌بادی نه‌كه‌ین و بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كان، گوشاری له‌سه‌ر دروستبكه‌ین، چونكه عه‌بادی هه‌ر چۆنێك بێت دەیەوێ هه‌ڵبژاردنه‌كا دوانه‌خریت و له‌كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته وه‌ك كورد، ئه‌مه بقۆزینه‌وه و بارودۆخی كه‌ركوكی پی ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هەروەها دەڵێت، ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوانه‌خرێت و له‌كاتی خۆی دا ئه‌نجامبدرێت، چونكه گه‌ر په‌رله‌مانی عێراقیش پرۆسه‌كه دوابخات، عه‌بادی له ریگه‌ی دادگای ئیتحادیه‌وه ده‌توانێ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شینێته‌وه وه گوشاری ئه‌مریكاش هه‌یه بۆ دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
موسه‌ننا ئه‌مین پێیوایە، به‌م هاوهه‌ڵویستییە له‌گه‌ڵ سوننه، ده‌توانین سود له سوننه‌كان وه‌ربگرین. بۆئه‌وه‌ی له پرۆژه یاسایی بودجه‌دا به به‌رژه‌وه‌ندی كورد هه‌ڵویست بنوێنن، چونكه ئه‌گه‌رئێمه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پشتیان لێ بكه‌ین، ئه‌وانیش بۆ بودجه پشتمان لێده‌كه‌ن.