نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا،  بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تاران.

رۆژی شەممە ٢٠-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری بە سەردانێک گەیشتنە بەغدا و بۆ یەکەمجار لەدوای گشتپرسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. نووسینگەی عەبادی لەبارەی سەردانەکە رایگەیاند “هەردوولا کۆکبوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور”. 

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانییەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەدوای گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی و هێرشی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک و دەورووبەری لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا.

هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانین و رۆژی یەکشەممە٢١-١-٢٠١٨،کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامدەدەن.

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە “نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کەلتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە”.

کونسوڵخانەی ئێران سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە بە گرنگ ناودەبات و رایدەگەیێنێت: “سەفەری ئەو شاندە کە یەکەمین سەردانە لەدوای گشتپرسی و دژایەتی حکومەت و دادگای فیدراڵی عێراق بۆ گشتپرسییەکە، بە ئەرێنی دادەنرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com