سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەکات

0

نوچەنێت

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات و هاوکات سەردانەکە بە ئەرێنی ناودەبات.

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند “نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کەلتوورییەکان، سەردانی تاران دەکات و لە رۆژی ٢١-١-٢٠١٨، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە”.

بەپێی راگەیاندنی کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لەو سەردانەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکومی یاوەری سەرۆکوەزیران دەکەن.

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە بە گرنگ ناودەبات و دەڵێت “سەفەری ئەو شاندە، کە یەکەمین سەردانە لەدوای گشتپرسی و دژایەتی حکومەت و دادگای فیدراڵی عێراق بۆ گشتپرسییەکە، بە ئەرێنی دادەنرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com