گەنجێکی هەولێری لەپێناو منداڵەکەی، هەردوو قاچی لەدەستدەدات

0

نوچەنێت-هەولێر

گەنجێکی هەولێری بەناوی ئالان، کە تەمەنی ٢٧ ساڵە، لە خێوەتگەیەکی پەنابەران دەژی لە ناوچەی سنووریی فەرەنسا و بەریتانیا. کاتێک لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی سەرقاڵی رۆیشتن بوون بەرەو بەریتانیا و لە هەوڵیدا بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی لەسەر سکەیەکی شەمەندەفەر، هەردوو قاچی لەدەستدەدات.

پاشئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەیەکی فەرەنسا، باری تەندروستی گشتی جێگیر دەبێت، بەڵام بە یەکجاری هەردوو قاچی لەدەستدەدات.

ئالان ئەندامی خۆبەخشی رێکخراوێکی نیودەوڵەتی پەنابەرانە بەناوی (ریفیوجی کاونسڵ) و تییدا خواردنی پەنابەرانی ئامادەدەکرد.

پشتیوان محەمەد، یەکێک لە هاوڕێکانی ئالان، دەڵێ کاتێک پۆلیس ئالان و خێزانەکەی راوەدووناوە، بە خێرایی ویستوویەتی منداڵەکەی لە سکەی شەمەندەفەرەکە دووربخاتەوە، لەوەدا سەرکەوتوو بوو، کە منداڵەکەی دووربخاتەوە، بەڵام  هەردوو قاچی ئالان کەوتە بەر شەمەندەفەرەکە و سەرەنجام قاچەکانی قرتاون!

بە گوتەی محەممەد، ئالان لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ جار هەوڵی پەڕینەوەی داوە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەڵام هەموو هەوڵەکانی شکستیان هێناوە.

محەممەد دەڵێ، لەم جارەی کۆتایی دوای ئەوەی پۆلیس راوەدووی ئالان و خێزانەکەی دەنێ، بە کەناری سکەی شەمەندەفەرەکەدا رێدەکەن، لە پڕ ئالان گوێی لەدەنگی نزیکبوونەوەی شەمەندەفەرەکە دەبێت و بە خێرایی پەلاماری مندالەکەی دەدات تاکو لەسەر سکەکە دووریبخاتەوە. دەتوانێ منداڵەکەی لەسەر سکەکە فڕێبدات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ژێر شەمەندەفەرەکە و هەردوو قاچی دەقرتێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com