كرێكارێكی تەمەن ١٥ ساڵ لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا

0

نوچەنێت

گوتەبێژی پۆلیس قەزاو ناحییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو كرێكارێك لەكاتی كاركردندا بەهۆی تەزووی كارەباوەم گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێكدا رائید ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیس قەزاو ناحییەكانی سلێمانی رایگەیاند”شەوی رابردوو كرێكارێكی تەمەن ١٥ساڵان، لەكاتی كاركردندا لە قەزار شارەزوور بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە”.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیس قەزاو ناحییەكانی سلێمانی دا ئاماژە بەوەكراوە”كرێكارەكە لەكاتی تێكردنی كۆنكرێتدا كارەبا گرتوویەتی”.

هەروەها رونیشكراوەتەوە، کە تەرمەكەی رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوەو لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە دەستیپێكردووە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com