‌ دوو مەرزی دیكەی هەرێمی كوردستان بە نێودەوڵەتی دەكرێن

0

نوچەنێت
وا بڕیارە مانگی داهاتوو، وەفدێكی دەروازە سنورییەكانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، بە مەبەستی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزەكانی كێلێ و سەیرانبەن.

ڕۆژی پینج شه‌مه‌ ١٨-١-٢٠١٨، ئەمین بەكر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، سەرەتای مانگی داهاتوو وەفدێكی دەروازە سنوریەكانی عیراق، بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ و سەیرانبەن، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمین بەكر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای بەدواداچونیان بۆ مەرزەكانی كێلێ و سەیرانبەن و بینینی سەرۆكی لیژنەی باڵای وەزاری دەروازە سنورییەكان، گوڕهان موفتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پێی راگەیاندووە كە رەزامەندی لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك دراوە بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی دەروازە سنوریەكان و سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەكە سەردانی هەرێم، دەكات.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان هەروەها نوسیویەتی “پێشتر ناوبراو ئاگاداری كردبومەوە، كە هەموو ڕێكارەكان تەواو بووە و تەنها وەڵامی وەزارەتی دەرەوە ماوە، ئەوە بوو ئەوكات پەیوەندیم كرد بەبەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەڵامی نووسراوی لیژنەكەیان دایەوە. بەم شێوەیەش لیژنەكە خۆی ئامادە دەكات لەمانگی ئایندەدا سەردانی ئەو دوو مەرزە بكات و، دەست بكرێت بەكردنەوەی فەرمی ئەو دوو مەرزە”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com