جانسۆن: دەبێ ئەسەد بڕوات

0

نوچە-تویتەر

وەزیری دەرەوی بەریتانیا، لە تویتێکدا رایگەیاند، دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات و کۆتایی هێنان بە رژێمی سوریا، مەرجی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتەیە.

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، وێڕای ستایشی لێدوانەکانی رێکس تیلرسەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستی دوورخستنەوەی ئەسەد لە دەسەڵات، پێشوازی لە پێشنیاری ناوبراو کردووە.

بۆرسی جانسۆن، بە گێڕانەوە لە تیلرسەن، لە تویتەکەیدا نوسیویەتی، هەروەک تیلرسەن دەڵێت، ئامانجی ئێستا  بەئەنجام گەیاندنی پرۆسەی لەناوبردنی داعش و-وەبەرهێنان بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، گرێدراە بە هاتنە ئارای پرۆسەیەکی سیاسی کە ئەنجامەکەی ببێت بە کۆتایی هێنان بە حکومەتی بەشارئەسەد.

جانسۆن هەروەها دەڵێت، لێدوانەکانی تیلرسەن، پەیامێکی  بەهێزی سەرانی ئەمریکایە و- وەڵامێکە بۆ رەخنەگرانی ئیدارەی ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com