نوچەنێت
مهسعود بارزانی، له كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ كەسایەتی و پیاوماقوڵانی ناوچەی سەرگەڕان، ئامادهبوانی دڵنیا كردەوە، كە گەلی كوردستان لە پشتیانە و هەموو ڕێگەیەك دەگرنەبەر، بۆ ئەوەی پڕۆسەی نامرۆڤانەی تەعریب لەو ناوچانە بوهستێندرێت و، دۆخهكه بۆ حاڵەتی سرووشتی خۆی بگەڕێتەوە و تەعریب و زۆرداری و پێشێلكردنی مافی خەڵك قابیلی قبوڵ نییە.
ئهمڕۆ پینج شهمه ١٨-١-٢٠١٨، مهسعود بارزانی له كۆبونهوهیهك دا لهگهل خهڵكی سنوری ناحیهی سهرگهڕان رایگهیاند، خەڵكی كوردستان خاوەنی ڕەوشتێكی بەرز و كولتورێكی دەوڵەمەندە لە ڕێزگرتنی نەتەوە و ئایینەكانی دیكه، هیچ كاتیش خوازیاری ئەوە نین كە كێشەی سیاسی لەگەڵ حكومەتەكان ببێتە هۆی گرفت و شەڕی نێوان نەتەوەكان. لەگەڵ ئەوەشدا تەعریب پڕۆسەیەكی مەترسیدار و ستەمكارییە دەرهەق بە خەڵكی ئەو ناوچانە كراوە.
بارزانی، سوپاسی خۆڕاگریی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كرد و داوای كرد، ورەیان بەرز بێت و هیوایان هەبێت، ههورهها جەختی كردەوە، لەبەرامبەر زوڵم و زۆر و تەعریب و خۆسەپاندندا، هەرگیز بە تەنیا بە جیێان ناهێڵن.
ههر له دیدارهكهدا، كەسایەتییەكانی ناوچەی سەرگەڕان، نیگەرانی و تێبنییەكانی خۆیان و خەڵكی ناوچەكەیان لەمەڕ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی تەعریب بە بارزانی گەیاند و، باسیان لە وردەكاریی بارودۆخی ناوچەكە و شێوازەكانی تەعریب لە ڕابردوو و ئێستادا كرد. وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆشیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، داواشیان كرد، سەرۆك بارزانی سنورێك بۆ هەڵمەتی نوێی تەعریب كردن دابنێت، كە ئێستا لە ناوچەی سەرگەڕان و چەندین ناوچەی تر دەستی پێكردووە.