پەرلەمانی عێراق، نەیتوانی پرسی ئەنجامدانی هەڵبراردنەکان یەکلایی بکاتەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پرسی دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێ کرد. ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرسی یەکلایی کردنەوەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان، بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو، دواخرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد عوسمان ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی دەنگدانی نهێنی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند”بەنهێنی دەنگدانی لەسەرکراو ١٢٣ دەنگی هێنا، پرسەکەش دواخرا بۆ رۆژی شەممە، بۆ ئەوەی پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە ئایا ئەو ١٢٣ دەنگە کافییە بۆئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت، یان دەبێت دووبارە دەنگدانی لەسەر بکرێتەوە”. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو پەرلەمان پشێوی درووستنەبووە، بەڵکو قەرەباڵخی و غەڵبەغەڵب درووستبوو، بەهۆی ئەوەی کە پەرلەمانتارەکان دەیان ویست قسەی خۆیان بکەن، بەڵام کەس مەجالی کەسی نەدەدا ئەوە هۆکاربوو.

هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا، پشتگیریی خۆی بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ١٢ ی مانگی ئایاری داهاتوو دەربڕی و ریگەیاند”ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زۆر پاڵپشتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی عێراقە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨، وەک چۆن دەستور جەختی لەسەر کردووەتەوە”

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەبێتە روداوێکی ترسناک و دەستوور پێشێل دەکات، لە ئایندەی دوور زیان بە پێشکەوتنی دیموکراتی لە عێراق دەگەیێنێت”.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوکاریی پێشکەش دەکات بۆ گەرەنتیکردنی هەژمارکردنی دەنگی عێراقییەکان، بە دەنگی نزیکەی٢ ملیۆن و ٦٠٠هەزار عێراقی، کە هێشتا ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچە رزگارکراوەکانیان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com