پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ناکرێت هەر کەبارودۆخی حکومەت خراپبوو خۆی لێبدزرێتەوە

0

 نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،  پرسێکی سیاسییەوە و دەبێت سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی و پارتی یەکلایی بکەنەوە.

لەدوای کشانەوەی هەر سێ لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان،     لەحکومەتی هەرێم، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پۆستی وەزیرەکانی ئەو لایەنانە لەناو حکومەت بە بەتاڵی ماوەتەوە و تائێستاش، نامەی دەست لە کار کێشانەوەکەیان قبوڵ نەکراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سەعید مەسیفی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە رایگەیاند”وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،  پرسێکی سیاسییەوە و دەبێت سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی و پارتی، بەیەکەوە لەدانیشتندا یەکلایی بکەنەوە، دواتر بێتە پەرلەمان و دەنگدانی لەسەر بکرێت”.

سەعید مەسیفی هەروەها دەڵێت”ناکرێت بارودۆخی داریی و ئابوری هەرێمی کوردستان، کە خراپە خۆی لێ بدزرێتەوە، دەبێت ئەو پۆستانەی بەتاڵ بوون، کە پارتی و یەکێتی بەیەکەوە لەناو حکومەت ماونەتەوە، بەیەکەوە رێکی بخەنەوە و درێژەی پێ بدەن، بۆئەوەی بتوانن کێشەکان چارە سەربکەن و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەست پێ بکەنەوە، یان کاتی هەڵبژاردن ئەگەر دیاری دەکرێت دیاریبکرێت”.

سەبارەت بەوەی تاچەند لەگەڵ ئەوەیە حیزبەکەی ئەو پۆستەوەربگرێت، گوتی”ناکرێت لەم باردۆخی ئێستادا ئەم پرسانە بەچارەسەرنەکراوەیی بەجێبهێڵین، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی، چ بڕیارێك بدەن من لەگەڵی دەبم”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەغدا هەڵبژاردنەکان یەکلانەکاتە و دوای بخات، هەروەها لێرەش هەڵبژاردنەکان یەکلانەبنەوە، کارێکی باشە ئەگەر پشتیوانی تەواوی ئەم حکومەتە بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت قەیران و کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com