تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكریته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی نه‌مێنێت پارتی به بایكۆتكردنی هه‌لبژاردن له كه‌ركوك دا ده‌چێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٨-١-٢٠١٨، له‌سه‌ر داوای لایه‌نه سوننه‌كان، په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه سوننه داوای كردووه رایگه‌یاند: به‌شێكی گه‌وره‌ی شیعه‌كان به ئه‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانن له كاتی خۆی دا و ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لاوازه، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق تاوتویی ئه‌و پرسه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه كوردیه‌كان بۆ ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی، كورد له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، به‌ڵام پێویسته له كه‌ركوك و هه‌ندی ناوچه‌ی دیكه، كه بارودۆخێكی عه‌سكه‌ری هه‌یه كۆتایی پێبهێندرێت، ئه‌وكاته ده‌كڕی پارتیش به هه‌ڵوێستی خۆیدا بچێته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی له‌و ناوچانه بایكۆت كردووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكراشی ده‌كات، پێشنیار كراوه په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگدانی نهێنی، پرسی ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلابكاته‌وه.