تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری و هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێ نوێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركردووه. ده‌شڵێت “بۆ روونكردنه‌وه چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازی عێراق و هه‌رێمین”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، سێ نوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ش چاوه‌ڕێی روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نی عێراقین.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆشنبیری و هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌و سێ نوێنه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دوورخستوه‌ته‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ربازی هه‌رێم بوون له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق. ده‌شڵێت” هیچ هۆكارێكی دیاریكراومان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه”.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت ئاماژەی بەوەدا، کە بوونی نوێنه‌ری پێشمه‌رگه له وه‌زارتی به‌رگری عێراق مافی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر نوێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له وه‌زارتی پێشمه‌رگه، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوتی، ئێمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان به‌رامبه‌ر نوێنه‌ره‌كانی به‌رگری عێراق نه‌بووه، چونكه ئه‌م كێشانه به كار و كاردانه‌وه چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیكدا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌ینه سه‌رمێزی گفتوگۆ و داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ین.