تایبه‌ت:نوچه‌نێت
به‌ڕێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری و هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایدەگه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، سێ نوێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركرد. بۆ ڕونكردنه‌وه چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازی عێراق و هه‌رێمین.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، سێ نوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی، له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دورخسته‌وه. به‌رپرسانی پیشمه‌رگه، چاوه‌ڕیی رونكردنه‌وه‌ی لایه‌نی عێراقین.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری و هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌باره‌ت به دورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، ئه‌و سێ نوێنه‌ره‌ی پیشمه‌رگه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دورخستووه‌ته‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ربازی هه‌رێم بون له وه‌زره‌تی به‌رگری عێراق، هیچ هۆكارێكی دیاریكراومان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه بۆ دورخستنه‌وه‌یان.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت دەڵێت، بوونی نوینه‌ری پیشمه‌رگه له وه‌زارتی به‌رگری عێراق، مافی هه‌رێمی كوردستانه چونكه نوینه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه هه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، به‌رامبه‌ر نوێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له وه‌زارتی پیشمه‌رگه، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوتی، ئیمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان به‌رامبه‌ر نوێنه‌ره‌كانی به‌رگری عێراق نه‌بوه چونكه ئه‌م كیشانه به كار و كاردانه‌وه چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵام له داهاتویه‌كی نزیكدا له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌ینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ وه داوای رونكردنه‌وه ده‌كه‌ین