نوچە-النشرە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیێندراوێکدا، بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا، هەڵوێستی وەرگرت.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا هاتووە، هەموو بڕیار و هەنگاوەکانی ئەمریکا لە رابردوووە تاکو ئێستا، بە ئامانجی پشتیوانی لە داعش بووە کە لە لایەنن باراک ئۆباماوە، پێکهات.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت، دەوڵەتی ئەمریکا هیچ کات نەیویستووە داعش لە ناو ببات. شاری رەقە، نمونەی بەرچاوی دەستکەوتەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە، کە واشنتۆن سەرکردایەتی دەکات.
لە درێژەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەی سوریا،هاتووە، دەوڵەتی سوریا بۆ ئاوەدانکردەوەی ئەم وڵاتە، پێویستی بە یەک دۆلاری ئەمریکا نییە، چونکە ئەم دۆلارانە بە خوێنی سورییەکان غەڵتاوە. لە بنەڕەتدا لەم بارەوە هیچ داوایەک لە ئەمریکا نەکراوە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، تەنها لە چوارچێوەی وێرانی وکاولکاری ودەرد و ئازاردایە.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، نایاساییە و وەک دەستدرێژی بۆ سەر سەرەوەری ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت.
جێێ ئاماژەیە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران هەڕەشەیەکی ستراتیژییە و لەناوبردنی ئەم هەڕەشەیە و بوونی ئەم وڵاتە لە سوریا، یەکێکە لە پێنج ئەولەوییەتی سەرەکی ئەمریکا، هەر بۆیە هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنێنەوە.