نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكریته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی نه‌مێنێت، پارتی به بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك دا ده‌چێته‌وه.
بریاره ئه‌مڕۆ پینجشه‌مه ١٨-١-٢٠١٨، له سه‌رداوای لایه‌نه سوننه‌كان ، په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرعه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه سوننه داوای كردوه رایگه‌یاند، به‌شێكی گه‌وره‌ی شیعه‌كان به ئه‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانن له كاتی خۆی دا. ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لاوازه. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق تاوتویی ئه‌و پرسه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه كوردیه‌كان، بۆ ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی ، كورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، به‌ڵام پێویسته له كه‌ركوك و هه‌ندی ناوچه‌ی دیكه، كه بارودۆخێكی عه‌سكه‌ری هه‌یه كۆتایی پیبهێندرێت ، ئه‌وكاته دەکرێ پارتیش به هه‌ڵویستی خۆی دا بچێته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی له‌و ناوچانه بایكۆتكردوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، پیشنیار كراوه په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگدانی نهێنی، پرسی ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلابكاته‌وه.