ئەمڕۆو سبەی بەفروباران بەردەوام دەبێت

0

نوچەنێت

بەپێی کەشناسی هەرێم، تا کۆتایی ئەم مانگە، دەشەپۆلی بەفرو باران بارین، رودەکەنە باشوری کوردستان.

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە دوو شەپۆلی بەفروباران بارین رودەکاتە باشوری کوردستان، لە رۆژی چوارشەممەوە کاریگەری شەپۆلێک لە باشوری رۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لە ئەمڕۆوە لە هەندێک شوێن بەبڕی جیاواز ئەگەری دابارینی لێدەکرێت. سبەی هەینی ١٩-١-٢٠١٨، لەناو شار و شارۆچکەکان بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. ئەگەری ئەوەش هەیەش بەفرەکە دابەزێتە نێو هەندێک شار.

بەپێی پێشبینی کەشناسی، ئەم شەپۆلە تا دوو رۆژ کاریگەری لە ناوچەکانی کوردستان دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com