ئیمان شمیطی، لەباڵاپۆشیەوە بەرەو ناوبانگ

0

نوچە.نێت

 

 گۆترانی بێژی مەغریبی ئیمان شميطی، دوای ئەوەی لەبەرنامەی ” Arabs Got Talent”، کە بەرنامەیەکە، زۆربەی بەشدارابوان دەنگی خۆیان تاقی دەکەنەوە، شمطی،  بە گۆرانی “كدة يا قلبي”  بەشداری کرد،کە یەکێکە لە گۆرانیەکانی هونەرمەندی مصری شرین عەبدول وەهاب،  بەهۆی دەنگ خۆشیەکەیەوە ناوبانگێکی گەورەی بەدەست هێنا و کارتی ئاڵتونی بۆ فیناڵ بەدەست هێنا.

ئیمان، لەسەرەتای بەرنامەکەدا بە باڵاپۆشی دەرکەوت، بەڵام دوای ئەوەی  لەسەرتاسەری ووڵاتە عەرەبیەکان ناوبانگی بەدەست هێنا،  وێنەیەکی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاو کردوەتەوە کەحیجابەکەی لابردوە، هەوادارانی، پێیان وایە ئیمان لەسەرەتای بەرنامەکەدا حیجابی بۆ ناوبانگ بەکار هێناوە نەک شتی تر، بۆیە رەخنەی توندیان ئاراستە کرد.

ئیمان لە وێنەکەدا، ئاماژە بەوە دەکات کە دووگیانە و لەسەر وێنەکەی دەنوسێت” ژیانێکی نوێ و بەختێکی باش” 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com