نوچەنێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌ك حكومه‌ت به‌شداری له‌كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه ١٧-١-٢٠١٧) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌بانگهێشتنامه‌كه‌ی سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سه‌ردانی به‌غدا، نیچیرڤان بارزانی ئاشكرایكرد، كه داوه‌تنامه‌ی فه‌رمییان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ هاتووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌كه‌ی داڤۆس، پێناچێت بچنه به‌غدا.