
ئەدهەم بارزانی بۆ نەوشیروان مستەفا: ده‌ست له‌م سیاسیه‌ته به‌ربده‌ن پشێوی مە‌خەنه ناو ماڵی کورد
نوچەنێت
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکات و داوا دەکات دەست لەسیاسەتی ئەمرۆی هەڵبگرێت، دڵنیای دەکاتەوە کە هیچی دەست ناکەوێت جیا لەزیان.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، دوای ئەوەی لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، لە وێنەیەکدا بۆ رەخنەگرتن لە بنەماڵەی بارزانی، وێنەکانی کەسایەتیەکانی ئەو بنەماڵەیان کۆکردۆتەوە پەخشیانکردووە، پەیامێک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکات و نوسیویەتی”ئه‌مرو ئه‌و وێنه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌واڵێک له کاناڵى KNN ى کاک نوشێروان مسته‌فا بڵاوکرایه‌وه، له گه‌ڵ هه‌موو په‌یامه‌کانی من بو یه‌کگرتن و یه‌کرێزی ناوماڵی کورد، من به جەنابیان ئه‌ڵێم که ده‌ست له‌م سیاسیه‌ته به‌ربده‌ن و بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر له ئێستاوه، و له‌م کاته هه‌ستیاره دا په‌شێوی نه‌خەنه ناو ماڵی کورد”.
ئەدهەم بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ نەوشیروان مستەفا بیری دەهێنێتەوە، کە ئەو سیاسەتەی گرتویەتیە بەر زیانی پێگەیاندووەو دەڵێت”هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌یه که لە کۆی 25 کورسی به‌رێزتان بوو بە 21 کورسی یان که‌متر” هیواش دەخوازێت”که زه‌ره‌ر نه‌که‌ن به‌ڵام گومانتان نه‌بێت به‌م شێوه راگه‌یاندنه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت بێجگه له زه‌ره‌رمه‌ندی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی ترتان به ده‌ستان ناکه‌وێت” .
جێی باسە دوای ئەوەی گرژی لەنێوان بەغداو هەرێمی کوردستان دروست بوو، بزوتنەوەی گۆڕان واژۆی سەندنەوەی متمانەی لە نوری مالیکی نەکرد، راگەیاندنی ئەو بزوتنەوەیە، بە خودی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانیشەوە، لەدوای دامەزراندنی ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان، کە بەرپرسیارەتیەکەی درایە مەسرور بارزانی، حەملەی راگەیاندنیان بۆ سەر بنەماڵەی بارزانی دەستپێکردووە.
ئەو ئەو ڤیدیۆیەی بەهۆیەوە ئەدهەم بارزانی پەیامەکەی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا کردووە.
” />