بەغدا 450 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان تەرخانکرد

0

نوچەنێت

بانکی ناوەندی عێراق، هەژمارێکی بانکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و 450 ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکات کە دەسەڵاتی جووڵاندنی تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.

بەپێی نووسراوێک، کە وێنەیەکی دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) کەوتووە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێککەوتی 7-ی کانوونی دووەمی 2018، نووسراوێکی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق/ نووسینگەی وەزیر کردووە کە ئاماژە بە کردنەوەی هەژمارێکی بانکی دەکات تایبەت بە هەرێمی کوردستان ،

لەبارەی کردنەوەی هەژمارەکە لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاماژە بە نووسراوتان ژمارە 29840 لە 30-12-2017دا، هەژمارێکی بانکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە بە ژمارە 200000 بۆ جۆری 229، کە گرێدراوە بە کۆدی 853، وەزارەتەکەتان پارە بۆ ئەو ژمارە بانکییە دابین دەکات بە هەژماری بانکی ژمارە 70009 تان، کە بڕی پارەکەش (450) ملیار دینارە لە 3-1-2018دا. بەپێی نووسراوەکە ، مافی جوڵاندنی پارەکەش تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانە.

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئێستا لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، بەرەوپێشچوونی باش هەیە و چاوەڕێ دەکەین ئەم مانگە مووچەی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی بنێردرێت.

رۆژی چوارشەممە 17-1-2017، لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێدانی مووچەی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی لەلایەن بەغداوە وەڵامی پرسیارێکی رووداوی دایەوە.

رێکەوت حەمەڕەشید رایگەیاند: “لیژنەی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتی پەرەوەردە و راوێژکاری دارایی ئەنجوومەنی وەزیران و راوێژکاری دارایی ئێستا لە بەغدا لە گفتوگۆدان، ئێمە هەموو لیستەکان و داواکارییەکانمان ناردووە بەو هیوایەی ئەوانیش وەڵاممان بدەنەوە مووچەمان بۆ بنێرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com