نوچە-فارس
فراکسیۆنی پەرلەمانی سوننەی عێراق، لە راگەیێنداروێکدا ،بە فەرمی داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە، تاکوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دوابخرێت.
فراکسیۆنی سوننەکان«تحالف القوی العراقیة» بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی سوننەکان دەڵێت، بە دیاریکراوی دوو پێشنیاریان هەیە: یەکەم، داوا دەکەن هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت. دووەم، بودجەی دەوڵەتی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.
بڕیارە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە،١٨ی جانیوەری سەبارەی بە یاسای هەڵبژاردنەکان و تاوتوێکردنی کاتی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانە، کۆبێتەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی ١٢ی مای وەک رۆژی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانە پێشنیار کردووە، بەڵام تاکو ئێستا پەرلەمان بڕیاری کۆتایی دەرنەکردووە.هەر لەم پەیوەندییەدا بودجەی ساڵی ٢٠١٨ جێێ رەخنە ونارەزایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

