نوچەنێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا لایه‌نه یاساییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی شیكردوه‌ته‌وه، بەوپێیەش کشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو. حکومەتی پێ هەڵناوەشێتەوە.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه ١٧-١-٢٠١٨، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم رایگه‌یاندووه و یاسای ژماره (٣ی) ساڵی ١٩٩٢ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه ، كه به‌پێی یاسا ده‌بێت ١٣ وه‌زیر له كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، ئینجا حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكه ده‌ركه‌وتووه، كه به كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، ده‌كاته 10 وه‌زیر، ئه‌مه‌ش ناكاته 50+1 واته 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.