بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان
سەبارەت بە گيان لەدەستدانى شاعير عيرفان ئەحمەد دەنگۆى ئەوە هەيە لە دەزگاى پۆليس ئەشكەنجەدراوە و ئەو ئازاردانە دواتر بۆتە هۆى مردنەكەى.
ئێمە وەك يەكێتی نووسەرانى كورد نيگەرانين و داوا دەكەين دەسبەجێ لێكۆڵينەوە لەو رووداوە غەمناكەدا بكرێ و لايەنە بەرپرسەكان ئەنجامەكەى بۆ ئێمەو ڕاى گشتى و كەسوكارى شاعيرى خوالێخۆشبوو عيرفان ئەحمەد روون بكەنەوە.
يەكێتى نووسەرانى كورد
8/8/2012
