نوچەنێت
وه‌زیر ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، رایدەگەیەنێت، وردبینی له لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له قۆناغی كۆتاییدایه. چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا به‌غدا موچه بنێرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧-١-٢٠١٨، دکتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دوای به‌شداریکردنی له كۆنفڕانسی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند”بابه‌تی نارنی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، له قۆناغی كۆتاییدایه و له ئێستادا هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌كۆبونه‌وه‌دان”.
گوتیشی”چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا حكومه‌تی عیراق موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بنێرێت”.
سه‌باره‌ت به ناردنی ده‌رمان له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم، وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێم، دەڵێت”راسته ده‌رمانمان بۆ دێت و به‌رده‌وامه، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی كه‌مه، بۆیه له گفتوگۆی به‌رده‌وامداین بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌رمانمان بۆ زیاد بكه‌ن”.