نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، حکومەت تا هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت. خۆشەویستیمان بۆ وەزیرەکانی یەکگرتوو هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی یەکگرتووی ئیسلامی، لە بەرژەوەندی کوردستان و یەکریزی لایەنەکان نییە. ئەم بڕایارە نیگەرانی کردین.
هەروەها دەڵێت، وەزیرەکانی یەکگرتوو، پابەندی سوێندە یاساییەکەیان بوون. لە خۆشەویستی زیاتر هیچمان بۆ ئەوان نییە.
سەرۆکی حکومەت
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و مانگی رابردووش حکومەت نامەی بۆ پەرلەمان و کۆمیسیۆن ناردووە، ئێستاش لەگەڵ ئەو دوو لایەنە بەردەوام دەبن لە ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان، تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش حکومەت بەردەوام دەبێت.
لەبارەی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دەستپێکی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا باشن بۆ چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور، ئەمڕۆش کۆبوونەوەی دیکە لەبارەی مووچەی پەروەردە و تەندروستی لە بەغدا هەیە.
سەرۆکی حکومەت لەبارەی کاری حکومەت گوتی، تا هەڵبژاردنەکان حکومەت بەردەوام دەبێت، مانگی رابردوو بۆ ئەم مەبەستە نامەمان ئاراستەی پەرلەمان کردووە.