فراکسیۆنە کوردییەکان دوا بڕیار لەسەر بودجەی ٢٠١٨ی عێراق دەدەن

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر سبەینێ بودجە بەم شێوەیەی ئێستاکەهەیە بێتە پەرلەمان، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەین.

پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و وابڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی  ٢٠١٨ ی عێراق بکات، تائێستاش وەڵامی داواکارییەکانی کوردو سونە نەدراوەتەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان سوورن لەسەر هەڵوێستیان کە بەوشێوەیە دەنگ بە پرۆژەیاساکە نەدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، رێناس جانۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی دوابڕیاری فراکسیۆنە کوردیەکان لەسەر بودجە رایگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە ١٦-١-٢٠١٨ سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و گەیشتینە ئەو رێککەوتنەی، کە ئەگەر سبەینێ بودجەی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق بەم شێوەیەی ئێستاکەهەیە بێتە پەرلەمان، ئەو بەشەی کەپەیوەندی بە بودجەوە هەیە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com