نوچەنێت
كۆمپانیاى وردبینیى دیلۆیت یه‌كه‌م راپۆرتى لەبارەی پرۆسەی نەوت و گازی هەرێم لە شەش مانگی یەکەمی 2017 بڵاوکردەوە و رایگەیاند “بۆ هەناردەکردن و بەکاربردنی نەوت و هەروەها فرۆشتنی نەوت، هیچ بەیانێکی نادروستمان بەدینەکرد.
ئەنجامەکانی وردبینی دیلۆیت بۆ هەناردەکردن ، بەکاربردنی نەوت و فرۆشتنی نەوت:
(1-4-1) بۆ هەناردەکردن و بەکاربردنی نەوت ، هیچ بەیانێکی نادروستمان بەدینەکرد لە زانیارییەکانی هەناردەکردن و بەکاربردنی نەوت لەماوەی نێوان 1-ی کانوونی دووەمی 2017 تاوەکو 30 حوزەیرانی 2017.
(1-4-2) بۆ فرۆشتنی نەوت هیچ بەیانێکی نادروستمان بەدینەکرد لە زانیارییەکانی فرۆشتنی نەوت و کۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لەماوەی نێوان 1-ی کانوونی دووەمی 2017 تاوەکو 30 حوزەیرانی 2017.
(1-5) ئەم راپۆرتە سنووردارە بۆ زانیارییەکانی ناو خشتەی (1) و هیچ زانیارییەکی دیکە ناگرێتەوە کە لەلایەن حکومەتی هەرێنی کوردستانەوە ئامادەکراون یان بڵاوکراونەتەوە. ئێمە تێبینی دەدەین کە بەشداریی بەرهەمهێنان بۆ کێڵگەیەک بە جیا ملکەچن بۆ رێکاری دیکەی وردبینی و پشتڕاستکردنەوە ، ئەو پرۆسەیەش ئێستا بەردەوامە.
(1-6) تەکنیکی وەرگرتنی نموونە (سامپڵ) و تەکنیکی دیکەمان بەکارهێناوە ، تا ئەو جێگەیەی بەپێویستمان زانیبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی خشتەی (1) ، وردبینی ئێمە و دروستی و تەواویی زانیارییەکان پشت بە بەڵگەنامەی پێشکەشکراو لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەبەستێت (بەرهەمهێنەرانی نەوت ، پاڵاوگەکان ، بازرگانی فرۆشی نەوت ، بەکارخەری بۆریی نەوت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان).
واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ دیلۆیت
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “له پرۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا و به‌پێى پێوه‌ره‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، دواى بانگهێشتكردنى چوار كۆمپانیا جیهانییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانى بوارى وردبینى، كۆتاییى ساڵى 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گازه‌وه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوو كۆمپانیاى جیهانیى (دیلۆیت) و (ئى واى) واژۆكرا. به‌پێى هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه، وردبینیى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجى و پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت به چالاكییه‌كانى ساڵانى رابردووشه‌وه و، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای دیلۆیت لە مانگی 10-ی 2016
پێشەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راپۆرتەکەی دیلۆیت
وه‌ك پێشتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى دابوو ، له‌پێناو دابینكردنى زیاترى شه‌فافیه‌ت له ته‌واوى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتن و داهاتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى گشتگیرى وردبینیى سه‌رتاسه‌ریدا، یه‌كه‌م ڕاپۆرتى كۆمپانیاى وردبینیى نێوده‌وڵه‌تیى دیلۆیت بۆ ئه‌نجامى وردبینیى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 بۆ ڕاى گشتیى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌خرێته ڕوو كه مافى هاووڵاتیانه ته‌واوى زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌بێت.
ڕاپۆرته‌كه ته‌واوى زانیارییه‌كان به داتا و ژماره‌ى وردبینیكراو له‌خۆ ده‌گرێت بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى 2017 كه بڕى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو دواى داشكاندنى خه‌رجییه‌كان بریتى بووه له (سێ ملیار و سێ سه‌د و بیست و هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د و یازده هه‌زار و سه‌د و نۆزده) دۆلار، به تێكڕاى نرخى (چل و یه‌ك) دۆلار و (بیست و نۆ) سه‌نت، بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كراو به بۆرى، له كاتێكدا تێكڕاى نرخى برێنت نزیكه‌ى (په‌نجا و یه‌ك) دۆلار و (حه‌فتا و یه‌ك) سه‌نت بووه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره (73) له به‌روارى 3ى شوباتى 2016 و له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێم و یاساى سندووقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی وگازییه‌كان، چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له پرۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا و به‌پێى پێوه‌ره‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، دواى بانگهێشتكردنى چوار كۆمپانیا جیهانییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانى بوارى وردبینى، كۆتاییى ساڵى 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گازه‌وه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوو كۆمپانیاى جیهانیى (دیلۆیت) و (ئى واى) واژۆ كرا. به‌پێى هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه، وردبینیى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجى و پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت به چالاكییه‌كانى ساڵانى ڕابردووشه‌وه، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى شه‌فافییه‌ت له كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان. حكومه‌ت پێشنیاره‌كانى كۆمپانیاى دیلۆیتى په‌سه‌ند كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌كه، نه‌هێشتنى كه‌موكورتییه‌كان و وه‌رگرتنى ڕێكارى پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى له‌سه‌ر ڕاهێنانى ژمێریار و وردبینى دامه‌زراوه‌كانى چاودێریى دارایى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا كردووه تاكو له داهاتوودا سوود له تواناكانیان وه‌ربگرێت.
له هه‌رێمى كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌كى گشتگیری پێداچوونه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز و وردبینیكردنى ژماره و داتاكانى نه‌وت و گاز له‌م شێوه‌یه و به به‌شداریى كۆمپانیایه‌كى دیار و باوه‌ڕپێكراوى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌نجام ده‌درێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به هه‌مان شێوه ڕاپۆرتى وردبینیى شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2017 و ڕاپۆرتی وردبینى بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م ڕای گشتی كه ئێستا دیلۆیت كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
16/1/2018











